تەبیب نەیزانی حاڵی من چ جۆرە دەردەدارێکم
Appearance
زوڵف و ئەگریجەی یار چەندە تەبایە | وێنەی جەماڵی یار لە دڵی مندایە |
شا بۆی گەدایە، گەداش فیدایە | ڕوح بۆی نەمایە، هەر بێ وەفایە |
چونکە مەشرەبی یار جەور و جەفایە! | |
سەد ماشەڵڵا یارم چەندە بە نازە | دڵم دەسووتێنێ بەم چاوەبازە |
گەردەنی قازە، شەهێن و بازە | بۆ ڕوح دڵخوازە، بە عیشوە و نازە |
لێوی پشکوتووە وەک غونچەی تازە | |
هەڵسە چاوەکەم یار وەعدەی جارانە | ئاسمان وەکوو من ئەسیری تابانە |
شایی و سەیرانە، لەناو ڕەزانە | ڕووی چەندە جوانە، وێنەی گوڵانە |
بەهارە ئەمڕۆکە جەژنی عاشقانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|