تەرکی ڕۆح و سەر ئەکەم
Appearance
تا حەیاتم بێ لە دڵما، شەرتە میهرت دەر نەکەم | رۆژ پەرەستم تا بمێنم، سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم |
شەرت و عەهدە مەیلی گەرمت قەت لە لام ساردۆ نەبێ | تا سەرم نەدروونە جاو و زیارەتی مەحشەر نەکەم |
وشکە سۆفی ڕیش بڕاوە، واعیزی سەر مینبەرم | چۆن لە داخی غەیری ئەبرۆت تەرکی هەر مینبەر نەکەم؟ |
گەر وەکوو مەجنوون لە کێوی نەجدەدا خۆ داگرم | شەمشەمەکوێرەم کە ڕوو بۆ شەمسەکەی خاوەر نەکەم |
گەر لە لێوی لەعلی ئاڵت قەترەیێکم دەس کەوێ | ڕوو ڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم |
نووکی موژگانی لە خەنجەر تیژترە بۆ قەتڵی من | چۆن بە جارێ تف لە شیر و خەنجەر و نەشتەر نەکەم؟ |
عەرزی یارم کرد کە بۆچ پەرچەم لەسەر ڕوخسارتە | پێی وتم بەزمە! لە سەر چی عوود لەسەر مجمەر نەکەم؟ |
هەر شەوێ دولبەر بە نازۆ ڕوو بکاتە مەنزڵم | ڕەببی لاڵ بم گەر لە ڕێیا تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم |
یار بە ئیستیهزاوە فەرمووی قانعا ماوی شوکور | لافی میهری تۆ درۆیە، من ئەبێ باوەڕ نەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|