تەماعکار مەبە پەشیمان ئەبی
Appearance
جارێ سەگێکی زۆر زۆر تەماع کار | ئێسکێکی دەسکەوت لە کووچە و ناو شار |
ئێسقانی هەڵگرت ڕۆیی بۆ کەنار | کە دوور کەوتەوە لە بازاڕ و شار |
گەیشت بە ئاوێ، ئاوێکی جوان | هەر وەک ئاوێنە ئینسانی ئەنوان |
ڕوانیە ناو ئاو وێنەی خۆی دەرکەوت | ئاگری تەماعی هەڵگیرسا وەک نەوت |
وەختێ لە وێنەی ناو ئاوی وەڕی | ئەم ئێسقانەکەی لەدەم دەرپەڕی |
پەلاماری برد کە دەری بێنێ | وەخت بوو لە ئاوا خۆشی خنکێنێ |
نە ئەم و نە ئەو هیچی بۆ نەبوو | لەدەسی دەرچوو هەروا زوو بە زوو |
نەتیجەی تەماع سەرگەردانییە | بۆ ئاخری ئاوا، پەشیمانییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|