تەناسب جەلب ئەکا ئەبرۆ
Appearance
بە غەیرەز تۆ ئەگەر مەیل و مەرامی دڵ بە دولبەر دەم | ڕەبی دڵ تووشی زەخمێ بێ، کە هەر بەر نووکی نەشتەر دەم |
هەتا دەستی ئەجەل کۆمەک بە کارم بێ لە دەفعی خەم | ئەگەر سەر بەرمە بەر قەیسەر، سەرم بەر شیپی خەنجەر دەم |
هەتا گوڵ گوڵ ببێ کفنم، بە زووخی جەرگ و خوێنی دڵ | لە زەمزەم جێم بوێ گیانا، چلۆن مەیلم لە کەوسەر دەم؟ |
نەسیمی سوبح ئەگەر دوودی هەناسەی فیرقەتت بێنێ | دەماخم وشکە وەک واعیز، ئەگەر لووتم لە شەسپەڕ دەم |
گەلێ مەمنوونی بەختم بووم بە لاری هاتە دنیاوە | تەناسب جەلب ئەکا ئەبرۆ، چلۆن قەت سەر لە مینبەر دەم |
سەرم دانا بە بەردی ئاستانەت بیکوتم ورد ورد | خوا هەڵناگرێ دیزەی گەڕاو بەر دەنکی گەوهەر دەم |
وەها مەستی خەمم قانع لەسەرخۆچوونە ئەوزاعم | مەگەر ڕۆژی قیامەت دەفعەیێ یادێ بە مەحشەر دەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|