تەپڵی شادمانی
Appearance
با بنووسم شێعری کوردی تاکوو خەڵقی تێبگات | شێعری کورد شیرینترە تا شەکر و هەنگوێن و نەبات |
من بەهیوا بووم کە تەپڵی شادمانیم لێ بدەن | چەندە مەئیوسم لە حاڵی خۆم کە بۆچ دەنگی نەهات؟ |
ئاوڕی دەورم ئەدەم هەرکەس بەدەردێ موبتەلاس | یەک لە برسا هار و هاج و یەک لە ترسا زیز و مات |
چوونکە وا تاریکە کۆمەڵ تا ئەبەد سەر ناکەون | دەوڵەمەند گوێ شل نەکا بۆ ناڵە و فەریادی لات |
تۆ لەدونیادا نەجاتی چوارکەسی وەک من نەدەی | پێم بڵێ ڕۆژی قیامەت چیتە ئەسبابی نەجات؟ |
تۆ پزیشکی حاڵزان و من نەخۆش و دەردەدار | چاکە ئینسافت ببێ کاتێ کە خۆم خستە پەنات |
قانعا گەر تۆ بەڕاستی خزمەتی هۆزت ئەکەی | چاوەڕوانی قەت نەکەی بۆ بەخشش و مووچە و بەرات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|