Jump to content

جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ

From Wikisource
جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ (1950)
by پیرەمێرد
305353جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ1950پیرەمێرد
جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ ئەمان گوت هاتوین بۆ زگپڕی و کوڕ
باوەڕمان نەکرد شەخسە و پیاوی خودا تا هاتنە بەر پێی پادشا و گەدا
کوڕێکی وای دا بە عاسمە خاتوون پۆیلانەی گەییە سەد هەزار ئاڵتوون
ئەوی منداڵی نەبێ نەوت ئەخوا مناڵی ئەبێ بە مێرد یا بە خوا
کارێکی گەورەی تر لە بەینایە هەم دیسانەوە ئەویش بە خودایە
جێ مەبعووسێکی کەرکووک مونحەلە زۆر کەس بە هیوا و بە پەلەپەلە
وەزیفەی ئێستا هەمووی بۆ نانە لێی ناگەڕێن ئەم دەوڵەمەندانە
هاتووینەوە سەر نەریتی پێشوو بۆیە کچێکمان بۆ نادرێ بەشوو
کە فرە میر بین بەر نابەینە سەر «بیرسی یا پەڕاو برسی یۆزەر»
کاریان لەگەڵ یەک هەمووی بەقینە بۆ نان بڕین بێ تووتن شیرینە
دووبەرەکییە و فیتنە لەناوە هۆمان کەوتۆتە گوێرەکەی لاوە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 427


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).