جاران ئەگەڕان بۆ ئیش لە شوێن پیاو
Appearance
جاران ئەگەڕان بۆ ئیش لە شوێن پیاو | یەکێکیان ئەویست ڕەسەنی ناسراو |
وەجاغزادەیی بە ئیرس سەندبێ | دەرسی مەجلیسی باوکی خوێندبێ |
شەرمی نامووسی باوکی بیگرێ | بە هەوای جاهـ و مەسنەد نەخوڕێ |
چونکو ناوەجاغ نۆرەی کەوتە بەر | خۆی لێ ئەگۆڕێ، کار ناباتە سەر |
ئەمە ئیجابی چەرخی دنیایە | حوکمی ئەزەلی و تەقدیری خوایە |
«إِنَّ الْإِنْسَانَ لَیَطْغَی»ی فەرموو | کە ئیستیغنای دی، بایی ئەبێ زوو |
پەست پایە لەگەڵ کەوتە سەرمەستی | جڵەوی هۆشی دەرچوو لە دەستی |
بواری ئاو و شەراب ئەم دوانە | مەحەکی لەش و عەقڵی ئینسانە |
ئێستا ئەمانە باوی نەماوە | خۆ هەڵکێشان و دەم گەرمی باوە |
بۆیە وا دنیا تێکچوو بە جارێ | لە ئاسمانیش هەر بەفر ئەبارێ |
باوجوود هەمووی خواستی یەزدانە | چەوتی و چەوێڵی ئێمە بەهانە!! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 999
1950/02/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|