Jump to content

جوانی بێ ناو

From Wikisource
جوانی بێ ناو (1950)
by گۆران
304844جوانی بێ ناو1950گۆران
قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ! ئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێک ئاڵ!
ئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دوو! گەندەمووی دەموچاو، مەچەک هەڵنەگرتوو!
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک! ئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووک!
ڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێیی ئەڕوانم بەڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانم
ئەڵێی نەک هەر ئێستا عومرێکی درێژە بەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژە!
ئەی کچە کاڵەکە! جوانی تر با زۆر بن، لە باغچەی بەهارا گوڵباخی بەر خۆر بن،
با ڕەنگیان پەرداخت بێ و جێگەیان سەرچڵ بێ بە واتەی خەڵکی تر با ناویان شاگوڵ بێ،
گیانی من بۆ تەڵێ وەنەوشە پەرۆشە، کە لە ژێر سێبەری تووتڕکا خامۆشە!
لە هەموو ئاسمانا ئەستێرەی بەربەیان! ئەخاتە دڵی من هەستێکی سپی و جوان!
لە تەختێک هەڵدەستێ هەزار و یەک نەغمە: ئەوەیان شیرینتر دێتە گوێم زۆر نزمە!
کانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەو: لە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو،
جوانترە لە لای من لە دەریای بێ سنوور شەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هووڕ!
قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵ! ئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێک ئاڵ!
دەربەست نیم ڕێبوارم، دەربەست نیم ڕەوتەنیم ئەزانی شپرزە و دەربەستی ئێجگار چیم؟
هی ئەوەی نیگارێک لە یادم کێشراوە، شۆخێکی نایابە، بەڵام ئاخ، بێ ناوە.


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).