جەوانم وا دڵی گرتووم سەبووریت
Appearance
جەوانم وا دڵی گرتووم سەبووریت | هەتا کەی من هەر بناڵم لە دووریت |
نەخۆم تەفرە بە لوتفی پەنج و دوو ڕۆژ | ئەزانم ئاخری لێشم ئەبووریت |
ئەزانی دەرد و بۆ چی لێم ئەپرسی | کە بۆچ وا زەرد بووە گۆنایی سووریت |
هەموو دونیام لە لا بۆشە بەقوربان | ئەگەر ڕۆژێ ببینم ڕوویی حۆریت |
بە دەستی جەورەوە گەر ببینێ حاڵم | لەناو غەم مامم و تۆیش دائیم مەسرووریت |
ئەزانی کێ منی کردە شیعە مەزهەبی | ساحەی سەر جەبینت، بەردە مۆریت |
خوا خوامە جەوانم تاکوو ماوی | لە دونیادا بەخۆشی ڕابوێریت |
نیازت ڕەحمە بۆ حاڵی منی زار | لە عەزرەت چاوی تۆ نەمرم لە دووریت |
کە وا بوو تاکوو ماوی ناوێ دەر کە | - - - - - - - - - - یت |
کڵاوێکی بەڕەحمەت بوو لە سەر کە | گوناهم چی بوو با لێشم ببووریت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|