Jump to content

جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی

From Wikisource
جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی (1956)
by عارف عورفی
308141جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی1956عارف عورفی
جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی شەرابی عەیشی و سەفا بنۆشی
ئیمڕۆ ڕۆژەکەی جەژنی قوربانە ڕۆژی شادییە و دەس لە ملانە
با یەکتر بکەین گەردەنازادیی نەوەک ڕوو بدا لەپڕ جودایی
برا ئەتەوێ بەڕاستی بژین تێرتێر دوو لێوی یەکتر بمژین
ئەمە قانوونی جەژنی قوربانە لە بەینا ئیتر دڵگیر نەمانە
تا لە کارایە دەورانی فەڵەک وەک برا بژین بگرین دەستی یەک
برام خێراکە هەتا فرسەتە بڕۆن بۆ لای یەک دەستە بە دەستە
ئەمجا دەی ساقی پڕ کە جامی مەی بەیادی جاران لێوە پەیاپەی
موتریب تۆیش خێرا بە نەڕەی کارنەی کێ ئەزانێ سەبرم کەی بووە کەی کەی
لێ دە دەخیلە بێ ترس و بێباک بام ئەم حەسرەتە نەبەینە ژێر خاک
لێ دە موقابیل گەردن بلوورێ چۆن جەژن بێ پێک بۆت هەڵئەسوڕێ
لەو شەرابەی وا بێ دورد و سافە بەوێنەی گۆنای کەنیشکەجافە
بەیانی جەژن پێش وەقتی سەڵا لێ دە جامی مەی عیللەت لا ئەبا
ئەووەڵ ڕۆژ لێ دە شەرابی گوڵڕەنگ تاکوو لە جەژنا نەمێنێ دڵتەنگ
نەوەک شەرابێ بدا سەرخۆشی بەجارێ دونیا و دینت بفرۆشی
لەو شەرابە بێ کە وا ڕەنگ ئاڵە بە هەر چوار مەزەب نۆشی حەڵاڵە
هەموو دۆستێکم جەژنە پیرۆزی پیرۆز بێ یاخوا لە گشت ئازیزی
عورفی بێ چارەیش لە کونجی خەڵوەت بمێنێ دائیم بۆ دەرد و میحنەت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).