جەژنی قوربانە بە قوربان سەییدی دونیا و دین
Appearance
جەژنی قوربانە بە قوربان سەییدی دونیا و دین | مەوسیمی شادی و سروورە و من بە غەم مات و حەزین |
کاتی ئەڵتاف و عەتایە گەرچی زۆر دوورم بەڵام | خوانی ڕەحمەت بەخشی تۆ بوو دوور و نێزیک دێتە دین |
عادەتی جەژنانە گەرچی زیاڕەتە لاکین هەزار | جار قوڕی دونیا بەسەر من دوورە لێم ڕەوزەی ئەمین |
هەرئەوەند ئەرجوو دەکەم لێت ڕۆژی مەحشەر زووبەزوو | بێی لە هاوارم شەفیعی خاس و عامی موزنیبین |
کەس نییە غەمخۆری من بێ غەیری زاتی ئەنوەرت | چونکە بێ پشت و پەناهم «يَا إِمَامَ الْمُرْسَلِينَ» |
هەر لەبەر خاتری حوسەینی موتتەقی و مەحبووبی خۆت | هەم لەبەر وەعدی لە خەو دات زوو نەجاتم دە لە شین |
خۆ لە بۆ تۆ عادەتە وافی بە هەر وەعدی بدەی | بۆ هەموو کەس چونکە توی «الصادِقُ الوَعدِ الأمِين» |
وەقتی نەزع و قەبزی ڕوحم زوو لە ئیمدادم وەرە | زۆر دەترسێم ڕێم بگۆڕێ مەکری شەیتانی لەعین |
وا موناجاتی تەواو بوو عاجزی بێ هۆش و گۆش | لێی قەبوڵ کە چونکە مەنسووبی تووە ئەی نازەنین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|