حەبیبا خۆت ئەزانی بۆ لە عالەم بێموبالاتم
Appearance
حەبیبا خۆت ئەزانی بۆ لە عالەم بێموبالاتم | لە تفڵی سینەڕیش و دڵ بە ئێش و سەر بە سەوداتم |
ژیانی من لە عەشقی تۆ مەزانە غیرەتی خۆمە | سەبەب وا بوو بە منداڵی لە دەردی عەشق ڕاهاتم |
لە حاڵی نەوجەوانیدا جوانی تۆم موسەللەم بوو | لە مەولا چۆن بەلایێ ڕوو بکەم شەیدایی باڵاتم |
دەمێکە بەندی چینی پەرچەم و پێچاوی کاکۆلم | بە دائیم زار و خەستە و دەست بەستەی زوڵفی تاتاتم |
سەری خاڵی لە سەوداکەت چلۆن سەودا ئەکەم جانا | سەری بازاڕی ئەغیارم نییە، موحتاجی کاڵاتم |
سەراپا گەر هەمووم عەیبە لە جاهی تۆ چ کەم نابێ | ئەگەر ڕەحمێ بکەی چونکی غەریبی ژێری دەرگاتم |
گەدازادەی تووە سافی حەقی ئازادییە قوربان | خەڵاتم گەر سیاسەت بێ، بە مەمنوونی ئەوا هاتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|