Jump to content

حەقمە دائیم گەر بناڵم من بە ئاهـ و دەردەوە

From Wikisource
حەقمە دائیم گەر بناڵم من بە ئاهـ و دەردەوە (1956)
by عارف عورفی
308029حەقمە دائیم گەر بناڵم من بە ئاهـ و دەردەوە1956عارف عورفی
حەقمە دائیم گەر بناڵم من بە ئاهـ و دەردەوە دابڕێژم ئەشکی حەسرەت بەم هەناسەی سەردەوە
شەرتە شەرتی پیاوی مەردان گەر خودا یاریم بدا تاکوو ماوم نەچمە کۆڕی مەجلیسی نامەردەوە
شەرتی ئینسان ئیعتیقادی دین و ئایینە بە حەق دینپەرەستی نەک بە تەنها قەولە بەڵکوو کردەوە
یاخۆ بەختی شووممە ئەستێرەیی بەختم کزە یا غەڵەت نووسرا بە دەستی چەرخەکەی چەپگەردەوە
ساحەبی دین و وەفا ڕووسووری لای قاپیی خودا ئافەرین بۆ ئەو کەسانەی گۆی هونەریان بردەوە
کاکی خۆم مەعلوومە خوا ڕاستە و بەڕاستی هەر بووە بۆچ قسەی ڕاستی بمێنێ هەر لە ژێری پەردەوە
زۆری وامان دی بەناوی خزمەتی خير العمل زۆر کەسیان ناحەق لە دینی ئەحمەدی لابردەوە
ڕۆژی خۆی دێ هەر دوو لا ڕوو کەینە دیوانی جەزا من بە ڕووسووری جەنابی ئەو بە ڕەنگی زەردەوە
عورفی مەعلوومە لەلای خوا شاعیرێکی عارفی حەشری تۆ بکرێ لەگەڵ تەلحە و زوبەیر و سەعدەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).