خاکت بە نرخە
Appearance
کوردە وەسفی کوردستانت، خۆشترە تا سەد کیتاب | سیاچەمانە خۆشترە بۆ تۆ هەتا چەنگ و ڕوباب |
شۆڕشی قەلبت ببێ و گوێ ڕاگری بە دەنگی نەی | جەرگی بەدگۆی کوردستانت، هەڵ ئەقرچێ وەک کەباب |
دەنگی شمشاڵ و خرۆشی دەف، بگاتە هەر دڵێ | حاسڵی كشف القبورە، ڕۆشنە زومرەی عەزاب |
ئافەرەم بۆ تۆ وەتەن، وا خاک و خۆڵت گەوهەرە | غەیرە مەحسوورە تەعامت، زۆر و بێ حەد و حیساب |
من لە دنیادا هەوارم ماڵە گەورە و شێرە بێ | ڕۆژی مەحشەر چاترم بۆ دەفتەر و نامە و کیتاب |
مامۆساکانمان ئەڵێن: دنیا نموونەی ئاخرە | تێ بفکرێ خۆت ئەزانی کێیە حازر بۆ عەزاب |
سابتت کرد قانعا! کوردان لە گشت کەس چاترن | مژدە بێ بۆ کوردەکانی هەرزەکارانی شەباب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|