Jump to content

خاڵی سیەهی تۆ، لەسەر ئەو عاریزی مینوو

From Wikisource
خاڵی سیەهی تۆ، لەسەر ئەو عاریزی مینوو (1936)
by ئەدەب
310147خاڵی سیەهی تۆ، لەسەر ئەو عاریزی مینوو1936ئەدەب
خاڵی سیەهی تۆ، لەسەر ئەو عاریزی مینوو داغێکە لە حەسرەت، بەجگەر لالەیی خود ڕوو
ئەبرۆ و ڕوخ و دیدە و خاڵی خەمی گێسووت قەوسە و قەمەرە و زوهرە و پەروین و تەرازوو
شێری دەشکێنن نیگەهی چاوی غەزالت نیرووی غەزەنفەر، کە بەسەر پەنجەیی ئاهوو
مەنزوور لە عومری ئەمە؛ ئەمڕۆیە: کە تۆم دی عومرێکی بەبێ تەلعەتی تۆ، چوو، بەهەدەر چوو
هێندەم نییە فرسەت، شەوەکیی وەسڵی جەماڵت بتوانم ئەدا کەم غەمی هیجرانت، ئەوی بوو
ڕێی توڕەیی خوێنخوار مەدە؛ هێندە بەڕوخسار ئەو جەننەتە؛ حەیفێ کە دەیسپێری بەهیندوو
ڕەنجووریی هیجرانی ئەدەب، بێ لەبی شەهدت باوەڕ مەکە گەر بێتو شیفای بێ بە: ئەرەستوو


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.