خواپەرستی
Appearance
وەرە، باوەڕ بکە، کوردە! خوایە خالقی دانا | بە تەنیا لەفزی کاف و نوون جەمیعی ماسیوای دانا |
ئەوەندە ڕەحمەتی زۆرە، گوناحی وەحشی مەحوو کرد | ئەوەندە خاوەنی قەهرە کە دینی سەند لە بەرسیسا |
لە سفرەی نیعمەتی تێرن، تویوور و جننی و ئینسان | لە خەتتی ئەمری دەرناچن، سەما و هەور و خاک و با |
نموونەی شیددەتی قەهری خوایە ئاگری دۆزەخ | نیشانەی لوتفی یەزدانە، بەهەشت و کەوسەری ئەعلا |
کە مەیلی بێ بە بتتاشێ ئەدا کوڕ میسلی ئیبراهیم | وە یا کوڕ نووح بە بێ دینی ئەخاتە غەرقی نجَّیْنا |
لە بیم و دەهشەتی خوایە کە ئاو ساتێ سکووت ناکا | بە بێ ئەستوون هەڵی داوە لە سەرمان گونبەدی خەزرا |
وە یا تۆ عاقڵی و لازم بە وەعز و تەربیەت ناکەی | بە ئەقڵی خۆت تەماشا کە لە سونعی ڕەببی بێ هەمتا |
ئەگەر خۆت دڵڕەقی و باوەڕ بە شیعری قانعی ناکەی | لەبەر تەسکینی قەلبی خۆت، بڕۆ پرس کە لە لای مەللا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|