خوا جەهەنەمی خستە قوڕگی مار
Appearance
خوا جەهەنەمی خستە قوڕگی مار | بۆ ئەوەی ئاگر تێکەڵ کا بە ژار |
مار ساڵێ جارێ پشوویێک ئەدات | بەو پشووە سارد و گەرم ئەبێ وڵات |
هەناسەی کێشا ساردی زستانە | پشووی دا گەرمی تینی نیرانە |
هاوین ئەو گڕە دێت بەرەو پیرمان | هێشتا جەهەننەم نایێتە بیرمان |
وا لێرە بەفر ئەکەین بە بەفراو | خۆ ئەوێ ئاومان حەمیمە و زووخاو |
وا لە جەهەننەم لێرە خەم ساردین | چی دەکەین کە خوا بۆ ئەوێی ناردین |
ئێستا چارەمان پەشیمانییە | تۆبەیە ڕێگای موسوڵمانییە |
خوا هەموو حەقی خوایی دەبەخشێ | بەڵام حەقی خەڵک ناڕوا و نالەخشێ |
ئەو زۆردارییەی تۆ ئەمڕۆ هەتە | سبەینێ بە شەرع ملت لە پەتە |
لە مەڕ ئەیسێنی ئەیدەی بە گورگان | بە دەستی خاڵی ئەچیە بەر دیوان |
خۆ لەوێ نیتە کە بیدەیتەوە | چۆنە ئەو ڕۆژەت بیر ئەچێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 804
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|