Jump to content

خوا خۆی ئەیزانێ زوبان ناوەستێ

From Wikisource
خوا خۆی ئەیزانێ زوبان ناوەستێ (1950)
by پیرەمێرد
305892خوا خۆی ئەیزانێ زوبان ناوەستێ1950پیرەمێرد
خوا خۆی ئەیزانێ زوبان ناوەستێ هێنای حەپسی کرد هاویشتیە بەستێ
لە پووک و لە دان کردیە دوو دیوار دوو لێو بە سەریا دیوار بوو بە چوار
بەم چوار دیوارەش هێشتا بەند نابێ ئەبێ لەوەوە گەردش بەرپا بێ
مەتەڵی کوردی بۆ ڕێک خراوە بە گورگێکی هار ناوی براوە
ئەم لای دیوارە ئەولایشی دیوار حەپسخانەیە بۆ گورگێکی هار
لەگەڵ ئەوەیشا کاتێ دەرفەت بێ نایەڵێ سەری خێوی ڕەحەت بێ
خۆ ئەگەر بێتە سەر باری چاکە لە هەموو عوزوی بەدەندا تاکە
ئەوە لە حەیوان جوێی کردووینەوە گۆی ئیمتیازی بۆ بردووینەوە
ئەو نوتقەی کەوا ئەدرێ بە زوبان پیاو پێی ئەبێتە پەسەندی جیهان
لەگەڵ ئەوەیشدا کەم وتن چاکە ئەوی زوبانی خۆی گرت بێباکە
هەر دادی خوایە و خواستی کردگار زوبان بە چاکە بتهێنێتە کار

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 937


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).