خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر
Appearance
خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر | ئەیانخاتە کار بۆ خێر و بۆ شەڕ |
یەکێ لای ئەدا، یەکێ ئەیکێشێ | مەنفی و موسبەتیان تێک هەڵدەکێشێ |
هەریەکە هەرچی بۆ دەنێرێ خوا | ئەیەوێ بیدا بە خزم و دۆست خوا |
کردوکۆشیەتی ڕۆژ بۆ ئێواران | کۆ دەبنەوە بۆ یاریی یاران |
بە دڵێکی ڕوون بە گاڵتە و سوحبەت | گەلێ بێ خەمتر لە پاشای سەر تەخت |
هەیشە لغاوی شەیتان لە دەما | بۆ سەر یەک خستن لە ڕەنج و خەما |
ژن نانێک بەرێ دەستی ئەشکێنێ | کوڕ ڕوانییە چێشتی چاوی دەردێنێ |
ئەوی لێی دەردێ وشکیەکاتەوە | کە بیخوا بە میز تەڕیەکاتەوە |
خەپلە و ڕۆن لێک دوور، وان لە سەر سفرە | ئەڵێ ئەم نانە بەو ڕۆنە چەورە |
خەیاڵ پڵاویش ناکا نەک ڕاست بێ | ئێستر و بارگیری ئەبێ هەر خواست بێ |
نازانێ دەوڵەت بۆ ئەو بارێکە | بۆ مێردی ژنێ کرێکارێکە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 858
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|