خوا زیندەوەری جوێ جوێی داناوە
Appearance
خوا زیندەوەری جوێ جوێی داناوە | هیچ کەس لە وێنەی یەک نەخوڵقاوە |
سروشتی ئادەم لە چوار عونسورە | زدی یەک: با و خاک، ئاو و ئاگرە |
ئەمانە لەگەڵ یەک چۆن هەڵدەکەن؟ | تا دەستیان بڕوا یەک لەناو ئەبن |
بۆیە گەورەیان لەسەر دادەنێن | کە هەڵکردێکیان بکەوێتە بەین |
بۆ ئەو کەسانەی کەوا بەدخووە | لە بەهەشتەوە کوتەک هاتووە |
ئەگەر تەوژمی باگردێن نەبێ | دڵۆپەش ئەبێ و خانوویش ئەتەپێ |
گا بێ نەقیزە هۆ ناکاتەوە | فیل بە بێ چەکوش مل ناداتەوە |
ئەسپی بێ لەغاو سوار هەڵدەگرێ | سەگ نەیبەستیەوە میوانت ئەگرێ |
هەندێکی وایش هەن بە دڵنەوایی | خزمەتت ئەکەن زۆر بە ئازایی |
بەڵام ئەوانە بەدکار نایەوێ | تۆخن بە گەورەی دیوانی کەوێ |
خوا فەرموویەتی: شەیتانی ئینسان | هەر لە ئینسانە بۆ درۆی نیسان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 694
1942/12/31
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|