خوا هاوارە وا مردم دەوایی دەردەکەم کەی بێ
Appearance
خوا هاوارە! وا مردم دەوایی دەردەکەم کەی بێ | لە دووریدا ئەوا سووتام، ویساڵی قیبلەکەم کەی بێ |
وەکوو یەعقووب ئەوا کوێر بووم تکاوە ئاوی بیناییم | بە دایم هەر ئەڵێم ڕەببی کە نووری دیدەکەم کەی بێ |
سەبووری پەردەیی سووتا تەحەممول تاقەتی لاچوو | توانام لێ چنا هێزم نەماوە شۆخەکەم کەی بێ |
دڵم وەک بولبولە دایم بە دەم گریانەوە دێژێ | لە لای هەبوە دەوای دەردم دەبێ لێو غونچەکەم کەی بێ |
بڵێسەی ئاگری دووری گڕێ بەردایە ناو جەرگم | سەراپا قەقنەسم ئاخۆ عیلاجی ڕۆحەکەم کەی بێ |
بە عەینی قومری خەمبارە ئەوا ڕۆحم ئەناڵێنێ | بە دەم ئێشۆ ئەسووڕێتۆ ئەڵێ کوا سروەکەم با بێ |
ئامان ڕەببی دەخیل چیبکەم قوڕی کام جێ بە سەرما کەم | وەکوو مینە هەتا کەی من بڵێم غەمخوارەکەم کەی بێ |
1940/4/8
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|