خودا بێزارم لە قەلبی حەزین
Appearance
خودا بێزارم لە قەلبی حەزین | بێزارم لە خۆم، ئەحواڵ و نگین |
لە بەختی شووم و نەحسم تەوەللام | کە ئیقبال و تەجەلیشم لێم بێبەرین |
ئەمەندە باری میحنەت بۆتە بارم | قەدم عەینەن، بوو بە چۆگانی چەمین |
لەبەر عسیان، دڵم ڕەش و قەلبم ڕەش و ڕووم ڕەش | «لە ڕوو ڕەشم نانوێنێ ڕەش و شین» |
لە بەحری قەسوەتا غەرقە گیانم | نەجاتم زەحمەتە بۆ جێگای ئامین |
مەزرەعەی تاعەتم وا وشکە تەواو | سەراسەر زەرد بووە وەک پووشی هاوین |
لە دڵدا ئاتەشێکی دەردی عیسیان | کڵپەی سەندووە، بڵێسەی بەتین |
ئەمەندە عاسی و خەجاڵەتبارم | خودا و پێغەمبەرم لە من ناڕازین |
لە دنیا ئەمەندە عاسی و یەتیمم | هەموو عالەم لە من تەبەڕاو بەرین |
خودایە بەم هەموو گوناهەوە چۆن: | ئەبێ بێمە دیوانت ڕۆژی دوایین |
من و نەفسم چۆن لە ڕووی تۆ و حەبیبتا | ئەتوانین چاوی خەجاڵەت هەڵبڕین |
زوبانم چۆن ئەتوانێ بێتە گوفتار | کە نەیبوو لە دنیا زیکری یا موعین |
ئیلاهی بە جاهی حەبیبەکەی خۆت | ببورە لە جەورم و خەتای مەزڵوومین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|