خودا بە ئیعجاز ئەنبیایانت
Appearance
خودا بە ئیعجاز ئەنبیایانت | بە ڕووتبەی بەرزی ئەولیایانت |
بە سیدقی پاکی خولەفای ڕەسوول | بەشقی ئەسحاب و فاتیمەی بەتوول |
بە حەقانییەتی شەوەکەی میعراج | نووری خۆت بەخشی بە زوڵماتی داج |
بە شەوق و جیلوەی ئایاتی قورئان | بە ئەحادیسی قودسیی خۆش بەیان |
بە شەوی ڕەحمەت «لیلة القدر» | بە ڕۆژی شەهید شەڕەکەی بەدر |
عەفوو بفەرموو لە گوناهانم | چونکە لە زومرەی بەد گومڕاهانم |
توێشووم خاڵییە لە دانەی ئیمان | بەزەییەکت بێت بە نەبوونیمان |
هەتاکو گەنج بووم لە ڕووی نەزانی | خۆم دایە دەستی هەوای شەیتانی |
شەیتان گەنجینەی ئابڕووی بردم | مەزرەعەی دینی دروێنە کردم |
لە ڕێی حەق لای دام بردمیە سەر ڕێی شەڕ | کۆتری ئیمانمی کرد بێ باڵ و پەڕ |
هەر بەرەو لای خۆی پەلکێشی کردم | یەخەی بەرنەدام تا پیری کردم |
ئێستە پیربووم نۆبەمە نۆبە | ڕووم هەر لە تۆیە خودایا تۆبە |
ناتیق دڵخۆش کە بە نووری هودا | «لەگشت گوناهێ خۆش ئەبێ خودا» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|