خۆت بناسە
Appearance
لە ئەمڕۆ لازمە هەرکەس، بزانێ خۆی کە کوڕ کێیە | یەقین هەرکەس نژادی خۆی نەناسێ بێ سەر و پێیە |
کوڕی بێ ئەسڵ وا چاکە، بە چەشنی گورگی ناو گەللە | دەری کەی با وەتەن چۆڵ کا، نیشانەی زۆڵیەتی پێیە |
برایی ئیشی زۆر چاکە، دەخیلت بم بە جێی بێنە | ئەلف چۆن ڕاستە، ئازادە، ئەوەی باری هەیە تێیە |
بە وەڵڵا کاکە بۆ تۆمە، ئەگەر نا من حەقم چی بوو | بڵێم لادە لە ئەو شاخە، وەرە لێرۆ بڕۆ، ڕێیە |
بەناحەق باخەوان کەی خزمەتی داری نەناسی کرد؟ | هەتا مەعلووم نەبوو، ئایا زقوومە یا خۆ هەرمێیە!! |
نەڵێی بەخوا بەگوێی ناکەم، وتاری گشتی بێ سوودە | هەتا مەعلووم نەبێ ئایا، کە ئەم شێخ «قانع» ە کێیە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|