خۆت بە گەورە مەگرە
Appearance
کوێخایەک نانی بۆ ڕەنجبەرێ برد | زۆر زۆر بە سووکی تەماشای ئەکرد |
ڕەنجبەر پێی زانی وتی ئاغای خۆم | تۆ وا ئەزانی ئافەریدەی تۆم؟ |
من پارەم ئەوێ، تۆ زۆرت ئەوێ | فیزی چی ئەکەی هەی کۆستت کەوێ؟ |
تۆ لەگەڵ مندا سەرف ئەکەی پارە | من ڕۆح سەرف ئەکەم سوبح و ئێوارە |
ئەگەر وەکوو من بێڵ ئەوەشێنی | ئەوسا ئەزانی چۆن دائەمێنی |
من نان و بەرگی تۆ پەیا ئەکەم | عومری عەزیزی خۆم بە با ئەدەم |
من بەخۆڕایی قەت ناخۆم نانت | تەنها نیو سەعات نابمە میوانت |
من زۆر و تۆ زەڕ ئەدەین بە یەکتر | هەردوو مەمنوون بین یەک لە یەک چاتر |
گەوهەری عەرەق ئەڕژێنمە زەوی | بەتاڵ ناخەوم مل بکەم قەوی |
یەکێ نەبەخشێ بە یەکێ بەرات | هیچ حەقی نییە فیزی لەسەر کات |
ئەگەر هات کردی ئەوە کەرییە | لە کەری بەدتر دەردی سەرییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|