Jump to content

خۆزگە ئەمزانی ئەم ڕەشەبایە (I)

From Wikisource
خۆزگە ئەمزانی ئەم ڕەشەبایە (1950)
by پیرەمێرد
305557خۆزگە ئەمزانی ئەم ڕەشەبایە1950پیرەمێرد
خۆزگە ئەمزانی ئەم ڕەشەبایە کە بە هاوین دێت بۆچ وا گەرمایە
کەچی زستانان کە ڕەشەبا هات سەرما و بەستەڵەک ئەخاتە وڵات
های شیمال خۆت و شەماڵت بژین فێنکی دڵە شنەت بە هاوین
شەماڵ خەرمانی پێ شەن ئەکرێ ڕەشەبا کەڵکی هیچمان ناگرێ
تۆزی ڕەشەبا لە گەردشایە نازانین چیتر دێنێتە کایە؟
بە هەموو بایەک ئەلەرێینەوە بە هەر فیکەیەک ئەگەڕێینەوە
ئەم حاڵە هەموو لە ناچارییە ماڵەوماڵ گەڕان لە بێکارییە
ئەوەی ئیشێکی بۆ خۆی پێکهانی نایپەرژێتە سەر واتەی دیوانی
ئەگەر کاسبی بکەوێتە ناو ئەوسایە میری ئەگەڕێ بۆ پیاو
ئێستا دووکاندار فرۆختی نییە لە دووی چاوەشی ئیشغال شەقییە
سا با ئیدارەی ماڵی دەست کەوێ بزانە توخنی سزا ئەکەوێ
خۆزگە دەستوورێک ئەخرایە ناو پیاو بۆ ئیش ئەبوو نەوەک ئیش بۆ پیاو

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 643
1941/09/18


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).