خۆزگە هەر کەسێ کە حەفتەی ڕابورد
Appearance
خۆزگە هەر کەسێ کە حەفتەی ڕابورد | چاکە و خراپەی بەراورد ئەکرد |
تێبگەییایە لە کردەوەی خۆی | بیزانیایە کامیان چاکە بۆی؟ |
ئەوسا ئەخلاقی بەشەر چاک ئەبوو | لە ڕاستی یەکتر دڵیان پاک ئەبوو |
ئەمڕۆ بە بێباک واین لە جێگادا | سبەی بێ توێشوو، واین لە ڕێگادا |
دوێنێ هەتاو بوو، ئەمڕۆ سێبەرە | پێنج و دوو ڕۆژێ، پێچی مێزەرە |
لە پێش چاومانە زرت و زیندووە | کە بەلادا هات ڕوانیت مردووە |
بەڵام بنیادەم هێندە بێعارە | سەردەنێ و ئەڕوا، بە بێ هەوسارە |
خوا ئەمانەتی دا بە کێو و گرد | هیچیان نەیان ویست ئیبایان لێ کرد |
کەچی بنیادەم گرتیە ئەستۆی خۆی | وایزانی سووکێ ئەبێ بە ماڵ بۆی |
ئێستا کە داوای لێ ئەکەنەوە | ملپێچی ئەکا بە شیوەنەوە |
ناڵێ ئەم عومرە لام ئەمانەتە | دەست پیا گرتنی بۆم خیانەتە! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 687
1942/10/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|