خۆشە بادە، هەر دەمەی؛ ئەمما بەیانی خۆشترە
Appearance
خۆشە بادە، هەر دەمەی؛ ئەمما بەیانی خۆشترە | ئاشکاریش خۆشە عەیش، ئەمما نیهانی خۆشترە |
عومر هەر فەسڵێکی خۆشە، گەر بەنیعمەت رابرێ | گەر خودا بیدا بەڕەحمەت، نەوجەوانی خۆشترە |
حیشمەتی شاهان ئەگەرچی خۆشە،بۆت مومکین ببێ | گەر لە من پرسی؛ بەجانان پاسەبانی خۆشترە |
سەد وەکو مووسا؛ یەدی بەیزا و ئیعجازی هەبێ | گەر تەجەللای ڕوو نەبێ، بەخودا شوانی خۆشترە |
گەر گەدای و عاشقی؛ شاهێکی بێ تاج و نگین | خوسرەوی بێ شۆری شیرین؛ سارەوانی خۆشترە |
جان نیساری عاشقان، خۆشە ئەگەر بۆ دڵبەران | بۆ کەسێکی جان نسارە؛ جان فشانی خۆشترە |
قەهر و لوتفی یاری مە، بۆ ئێمە یەکسانە، بەڵان | گاهگاهێکیش بەخەڵوەت، میهرەبانیی خۆشترە |
عومری جاویدان ئەگەرچی نیعمەتێکە بێ قەرین | ئەی ئەدەب بیللا بەمە، ماچی فڵانی خۆشترە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|