خەتای بێ مەکتەبی و بێ عرفانییە
Appearance
باری نەگبەت تا بە کەی لەم جادەیی عوریانییە؟ | بۆ هەموو کەس ئەم زەمانە نوبەتی ئینسانییە |
غیرەتی کوردی نەمێنێ وا نەما قەدری وەتەن | کێ فرۆشتی ماڵی بابی قەت بە ئەم هەرزانییە؟ |
چاوگەکەی خاکی وەتەن پڕ بوو لە زیخی موغرزی | با بە قەنناتی سداقەت دەر بدەین ئەم کانییە |
بیرکەنۆ بۆ خاتری جەمشید و ئەیووبی وەلی | بۆچی دەس هەڵناگرن لەم بێ سەر و سامانییە |
هەرکەسێ بۆ خۆی بەجارێ بوو بە پیاو و هاتە ڕیز | ئێمە پەستین گشت خەتای بێ مەکتەب و عیرفانییە |
فکری کوردی ئینحساری دوو شتە و هیچێکی تر | یا کەری پیاوی نەفامە یا خەریک شەیتانییە |
قانعی هەر وەختێ ئەمرێ هیچ نەخۆشینی نییە | غەیری زووخاوی نەزانی و وەرهەمی کوردانییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|