خەراباتی
Appearance
شەوێ پیری خەراباتی، ئیشارەی جامی مەی کردم | تەماشا کە! لە ئەم لوتفە، حەواڵەی تەختی کەی کردم |
لە چۆڵی جەهلەدا خنکاو و تینوو و بێ سەر و پێ بووم | بە ماسی بەحری زانینی، بەبێ تەنکاو و پەی کردم |
لە عیلمی بادەنۆشی تێپەڕیم بۆ زاری و شیوەن | بە ئوستادی کەمانچە و عوود و تار و ساز و نەی کردم |
کلیلی باخی دا دەستم، کە چوومە ناو گوڵ و گوڵزار | لە لەرزە و شانەکسکێی بەفر و سەرمای مانگی دەی کردم |
وەها فێری مەلەی کردم، لە بەحری وەحدەتا ئەمڕۆ | لە گۆرانی بە باڵای چەشنی سەرو و مەمکی بەی کردم |
چ ئومێدی بوو یا ڕەببی بە تەنیا یەک نەزەر قانع | بە سوڵتانی خەیاڵات و بە شاهی شاری ڕەی کردم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|