خەمخۆری
Appearance
سەرم ناوێ کە فیزی بە گلەری و سەرداری بنوێنێ | دەمم ناوێ کە تیکەی زل زلی تەنهایی بگلێنێ |
دەڕەببی کەڕ ببێ گۆیێ نەبیسێ شینی هاوخوێنی | خوا ئەو چاوە با کوێر بێ کە چاو بۆ خەڵقی هەڵبێنێ |
لچێ خوێنی فەقیری پێ مژن یاڕەببی دابڕزێ | زمانێ بەد بڵێ هێندە بماسێ خێوی خنکێنێ |
دە بەسراوی کەلەبچەی دەستی زاڵم بۆ نەبێ دەستێ | کە ئەو دەستە بەشی بێدەستەڵاتی بگرێ بیڕفێنێ |
لە کۆتی حاکما ڕەببی بمێنێ تا دوا عومری | قول و قاچێ کە بۆ هاواری خەڵقی سستی بنوێنێ |
وەرە بنواڕە کاکم لافی خەمخۆری منی لێدا | کەچی بۆ تاکە یەک ئانە سەری سەد وەک من ئەشکێنێ |
نەبوو دەستێ لە کوردستانەدا بێ پارە و ئومێد | کە پشتی بێ سەر و پێیێ بە دڵسۆزانە بخورێنێ |
نظامی عالەمی هێندە بەلاری دێتە پێش چاوم | ئەگەر سەد جارە پینەی کەن ئەپچڕێ و تازە نامێنێ |
مەگەر دەستی تەبێعەت وەرگەڕی و بیخاتە سەر باری | کە ڕیشەی ئەهلی ئەم عەسرە بەدەستی جەور دەربێنێ |
لەپاشا دایکی ئەم خاکە کوڕێکی تازە پەیداکا | ئەویش تێکۆشێ وەک قانع براکانی بلاوێنێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|