خەیاڵم وایە
Appearance
خەیاڵم وایە زوڕنایەک لە سەر شاخ و چیا لێدەم | قۆڵی بێ عاری هەڵمالم، لە بەزمی بێ حەیا لێدەم |
لە کەللەم تەم ئەکا دوودی هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد | بە یادی شۆڕشی شیرین، قوڵنگی بێ بەها لێدەم |
کە من ئوستادی مەجنوونم لە عیلمی شێتیا ئەمجا | لە کێوی نەجدەدا خۆشە، کە لافی بارەگا لێدەم |
سەبا مژدەی بە من دا، من بە گوڵ، گوڵ بردی بۆ بولبول | دە با عوودی موبارەک بادی بۆ بادی سەبا لێدەم |
چ دەستێ بو خوا ئەمڕۆ گرێی بەدبەختی لابردم؟ | بە بەستە چەپڵەڕێزانی یەدی بەیزا دە با لێدەم |
بە ڕەحمەت بێ دەهۆڵ کوت، وەسیەتێ چاکی بۆ کردم | وتی با، بەزمی هەڵپەڕکێ، بە یادی کیبریا لێدەم |
منیش وەک قانعی ئەمڕۆ، لە گردی مامەیارەی خۆم | ئەبێ زوڕنایی خۆشبەختی بە شەوقی پادشا لێدەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|