خەیاڵ دەمێکە ڕۆیوی دەخیلە زوو کە بێرەوە
Appearance
خەیاڵ دەمێکە ڕۆیوی دەخیلە زوو کە بێرەوە | بە کوێریی چاوی دوژمنان بە مەقدەمێکی خێرەوە |
بەریدێک وا هات و وتی عومەر خوا کچی داوەتێ | گوڵێکە داخی نا بە دڵ هەزار گوڵی کەنێرەوە |
لەتیف و شۆخ و شەنگ و ورد حەبیبی گوڵعوازی کورد | بە دینی ئەو قیام ئەکەن لە مەسجید و لە دێرەوە |
بێینە سەر بەحری ئەبجەدی بە ناوی گوێزەبانەکەی | دوو میسرەعی ناتیقم لە بۆنی هێرەوە |
بۆ تەئریخی ویلادەتی خیرەد وتی کە موژدە بێ | بە قەدەمێکی خێرەوە ئەچێ بە پیری کێرەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|