دائەنێم سەر و سامانم لەڕێگەی حاڵی وەتەن
Appearance
دائەنێم سەر و سامانم لەڕێگەی حاڵی وەتەن | تاکو هەمیشە مەعموور و ئاوا بێ ماڵی وەتەن |
دەست بە دوعا ڕوو لە قیبلە ئەناڵێنم بۆ ئەوەی | خوا بەرەکەت بخاتە سیاماڵی وەتەن |
ڕۆژی سەعییە لاوەکان ئینقلابێ رێخەن | تاکو نحووسەت نەهێنێ بورجی ئیقباڵی وەتەن |
هیممەتێ کەن ئەمڕۆ ڕۆژی ئەمەکداری و غیرەتە | بەر مەدەن مەسلەکی حەق و ببنە عەوداڵی وەتەن |
چاکی مەردانە بە لادا بکەن و حەملە بەرن | تا لە مەسافی جیدالا سەکەوێ زاڵی وەتەن |
ڕەنج بدەن و خزمەتی کەن ئەمە فەرزە فەرزی عەین | با ئەسیری داوی دووژمن نەبێ غەزاڵی وەتەن |
گەرچی تیکراری میسرەعە ناتیقی زار هەر ئەڵێ | دائەنێم سەر و سامانم لە ڕێگەی حاڵی وەتەن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|