Jump to content

دانشتبووین لەگەڵ یار

From Wikisource
دانشتبووین لەگەڵ یار (1950)
by پیرەمێرد
306041دانشتبووین لەگەڵ یار1950پیرەمێرد
دانیشتبووین لەگەڵ یار من سەرمەست و ئەو هوشیار
بە تیلای چاوی بیمار دڵمی فڕاند بە یەکجار
شوێنی دڵ کەوتم ناچار
زۆری لێ پاڕامەوە ئاوڕێکی لێ دامەوە
کەوتم و هەڵنەستامەوە تێکیەوە پێچامەوە
ئیختیار بێ ئیختیار
ئەنجا هاتە سەرینم چاوی کەوت بە برینم
گیان گەیبووە بەربینم یەخەی لادا بیبینم
ڕووناک بوو دەر و دیوار
مانگ بە کەتان ڕازابوو دوو دوگمەی ترازابوو
دوو نار لە نوور سازابوو باڵادەستی بەیزا بوو
نووری لای توور تیرە و تار
هاتە گفتوگۆی یاری بە شیرینی گوفتاری
حەڵوای گەزۆ ئەباری ئێجگار لێوی خاڵداری
ئاڵتر لە پەڕەی گوڵنار
ئاخ نازانن دڵ چۆنە لە برووسکەی سەرگۆنە
ئاگر بەربووە کای کۆنە کەوتمە مەلە وەک سۆنە
خۆم خستە بەرپێی دڵدار
بە دوو زوڵفی وەک زنجیر پێم بەسترابوو وەک نێچیر
پێکەنی، وتی: ئەی پیر وا تۆیشم هێنایە گیر
وەک جوانێکی بەختیار
پێم وت: پیری ئازاد بووم قەلەندەری دڵشاد بووم
بەند نەبووم، بەندگوشاد بووم قارەمانی دێوزاد بووم
وا بۆ تۆ هاتمە ژێر بار
فەرمووی ئەو ڕۆژەی یەزدان ئێمەی هێنایە مەیدان
ئەوسا بووین بە بناوان بۆ سەرپەرشتی مێردان
ئێمە پیاو ئەخەینە کار
نەوەی پەرین لە پێشین ڕەگی دڵ ڕائەکێشین
بۆ لێقەوماوان خوێشین باری غەمتان ئەکێشین
هەم غەمخوارین، هەم دڵدار
گەر ئێمە نەبووینایە پیاو چۆن ئەهاتە کایە
جیهان هەر ئێوەی تیایە کەچی لای ئێوە وایە
خودپەسەند و دڵئازار
ئێمە حەز لە شەڕ ناکەین بە هیوای خوێندن و چاکەین
نەتەوەی باش پەیدا کەین وێرانەمان ئاوا کەین
بە خوێندن دەبین ڕزگار
ئەو مژدەیە لەو دەمە لام هەناسەی مریەمە
چوومە ڕیزیان ئەودەمە خوا یار بێ ئەو سەردەمە
وەتەن دەکەین بە گوڵزار

1932


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).