دایک
Appearance
ئەڵێن کە وەختێک دایکم منی بوو | نامیە بێشکە هەروا زووبەزوو |
مەمکی پڕ شیری خستە سەر دەمم | قەت غافڵ نەبوو لە دەرد و خەمم |
شەو تا بەیانی بە دڵی پڕ خەم | وەنەوزی ئەدا لە لای بێشکەکەم |
خۆی خەوی نەبوو، منی فێر خەو کرد | کە ڕایئەژەندم زوو بە دەستوبرد |
لە پاش یەک ساڵەم تاکوو ئێوارە | دەستی ئەگرتم بە دارەدارە |
ئەم پێ بۆ ئەوپێ هەنگاوی پێنام | فێر پێ گرتنی کردم سەرئەنجام |
جا تۆخوا ئەبێ قەدری نەگرم!؟ | چۆن لەبەر خاکی بەری پێی نەمرم! |
هەر کەسێک ئەمەی لەبەرچاو نەبێ | لە خزمەت دایکیا تەواو پیاو نەبێ |
ئەوە پێی ناڵێن هەرگیز بەشەرە | بە ڕواڵەت پیاوە، لە ناخا کەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|