Jump to content

دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان

From Wikisource
دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان (1953)
by قانع
307169دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان1953قانع
دای لە دڵ شەماڵی وەک نەسیمی بەربەیان دێتە مێشکم هاژە هاژێ وەک فەوارەی قەڵبەزان
جاڕی دا بوڵبوڵ لە گوڵشەن ئەی گروهی عاشقان سەف بپێکن ڕاوەسن پیاو و ژن و پیر و جوان
مەیلی بێداری ئەکا بەختی خەواڵووی کوردەکان
دێتە گوێم دەنگێ بە عەقڵم دەنگی بەزم و شادییە نەوبەتی کەیف و دەماخ و عەشرەت و ئازادییە
بێستوونە کوردستان و ڕەنجی کورد فەرهادییە مەرجی خەسرەو وا تەواو بوو فکرەکەی بەربادییە
قەتڵی سەد شێرو ئەکا شیرینی دایکی کوردستان
وەرنەوە ئەی میللەتی مەزڵووم لە ژێر باری عەدوو با بچینە مەکتەب و هیچ ڕانەوەستین زووبەزوو
وەرگرین عیلم و ئەدەب، ئەخلاق و عەقڵ و ئابڕوو بۆ توڕەققی هۆزی خۆمان بێینە بەزم و هات و چوو
خەڵکی دیش وابوون لە پاشا بوون بە جێی داد و دیوان
شۆری شێعرم وادیارە شۆڕشێ بەرپا ئەکا دەشتی وشکی شارەزوورم مڵکی ڕەی ڕیسوا ئەکا
شۆری کەللەم زاهیدی ڕیش وەک خوری شەیدا ئەکا هەر بژی شێری وەتەن بێشەی وەتەن ئەحیا ئەکا
سەرکەوە لاوی وەتەن تۆش بێرە ڕیز ئەهلی زەمان
هۆزی نووستوو وا دیارە بۆ توڕەققی عازمە بۆ هەوارگەی تێگەیشتن نییەتی زۆر جازمە
گەر یەهوودیش بێ براکەم کەپرە شینەی لازمە ئەی کچی زیرەک بفامە لابە چەتفە و بازنە
دەست بە دەستی کاکی خۆت دە و بێرە خزمەت بۆ گەلان
قانعا سەد موژدە بێ لاوت هەموو هەستان لە خەو چاوی شۆری و باڵی هەڵکرد داسی تیژ کرد بۆ درەو
تێ ئەکۆشێ فەرقی ناخا ڕۆژە یاخۆ نیوەشەو؟ تەرکی کرد دڵ پیسی و خۆخۆری و ئادابی کەو
سەد شوکور وا کوردەواریش هاتە ڕیزی هاوسەران


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).