دروودی پێغەمبەر
Appearance
سوورەتی و الليلە باسی زوڵفی شاهەنشا ئەکا | صاد جلوەی چاوی کاڵی حەزرەتی والا ئەکا |
دەستی من داوێنی تۆ، یا حەزرەتی «خير البشر» | من، سەگی ئەومە کە مەیلی سوورەتی طه ئەکا |
بۆ نیشانەی عیززەتی یاسین بەبانگی بەرز ئەڵێی | باسی مێعراجی شەریفی الذی اسرى ئەکا |
بێ تەماشا کە لە دەشتی عێززەتا بۆ قوربی حەق | کەی تەلەفوون یاخۆ تەلسز کاری وا خێرا ئەکا |
چاو لە قونجانێ لە خاکا گەییە عەرشی بارەگا | دەک فیدای ناڵی بوڕاقت بم کە کاری وا ئەکا |
مەحزی خەرقی عادەتە شاهم کە چوو بۆ لامەکان | وەرنە هەرلا مەیلی خۆی بێ، دیدەنی ئەعلا ئەکا |
غەیرە مەحسوورە عەزیزم، باسی مێعراجی ڕەسووڵ | گەر ئەرەستوو بێ بەیانی وەسفی کا، بێجا ئەکا |
قانعی ئومێدی ڕەحمی تۆی نەبێ بێ تۆشەیە | ڕۆژی مەحشەر، ڕوو لە لوتفی حەزرەتی لەولا ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|