دنیا وا شێوا بە کەس چا نابێ
Appearance
دنیا وا شێوا بە کەس چا نابێ | سا مەگەر دەوری مەهدی پەیدا بێ |
سێ چشت کۆن بووبوو کەوتوونەوە کار | درۆ و دووڕوویی و بلۆفی قومار |
ئەم سیانە هەر چەند هیچیان چا نییە | هیچ نەبێ قەسدی گیانی تیا نییە |
هەندێک هەن کەوا بێگومان زۆڵن | دەستیان بوو چاوی چاک هەڵدەکۆڵن |
بە سەرزاری دۆست، کەچی بە دزی | کاتێکت زانی وەک مار پێی گەزی |
ئەوانە تەنیا بە پیاوچاک فێرن | لە ڕاستی دووپشک حیزن ناوێرن |
من لەم دوایییەدا یەکێکی وام دی | کردەوەیەکی وای لێ هاتە دی |
لەگەڵ یەکێکدا دۆستی سەرزاری | لە پڕ لێی کەوتە گەستنی ماری |
گەستنێکی وا قەسدی گیانی بێ | حەرامزادەیی و نائینسانی بێ |
نازانێ ئەمە دێتەوە ڕێی خۆی | ئەبێ بە لەکەی لە خۆی پیستر بۆی |
خوا چۆن پاک ئەدا بە دەم پیسەوە | هاکا ناڵاندی بە دەم لیسەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 935
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|