دنیا کەوتۆتە خەم و دڵتەنگی
Appearance
دنیا کەوتۆتە خەم و دڵتەنگی | هاتووە بەیەکدا وەکوو مووی زەنگی |
دیسان مووی زەنگی ئاڵۆزایەوە | «قەڕاڵی حەبەش» کەوتە کایەوە |
دەعوای بەرانی ڕەش و سپییە | بزانین خواستی خودا بە چییە؟ |
چەند خۆشە ئینسان لە جێیەکی بەرز | سەیری دنیا کا بە بێ ترس و لەرز |
«هیتلەر» یەکانەی بەلەسەی شەڕە | لەگەڵ بەشەردا بە داوا و گەڕە |
«ماتاکساس» ئەمرێ ئەو هەر زیندووە | باوکم بە خوا، خوا ئەمری کردووە |
مادەی کەر و گای «کفرەحمەد» حەقە | وەرە لە داخا مەمرە و مەتەقە |
بە حیساب ئەمڕۆ پشکۆ ئەکەوێ | تۆفی چلوولەی چلە ئەڕەوێ |
خۆزگە ئەمساڵیش لە کەناری «زەڵم» | لەناو نێرگسدا ڕائەکشام وەک «بەڵم» |
کەناچەی پۆڕ و هاژەی بەفراوان | دەنگی ئەدایە بەندی دووئاوان |
ساتێ لە ڕادیۆی شۆڕش دوور ئەبووم | ڕادیۆم لێبووە بە ئاوازەی «بووم» |
جاران «جوولەکە» خومی ئەشێوا | بە درۆ پیاویان ئەکرد بە کێوا |
ئێستا کارخانەی درۆ ڕادوێیە | هیچ کەس نازانێ کە ڕاست لە کوێیە |
تەبعی زەمانەیش هیچ ڕاستی ناوێ | پیاوی ڕاست ئەخەن بە بەندوباوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 616
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|