Jump to content

دنیا کە هەموو لەحزە بە مەعشووقی کەسێکە

From Wikisource
دنیا کە هەموو لەحزە بە مەعشووقی کەسێکە (1918)
by تاھیر بەگی جاف
310566دنیا کە هەموو لەحزە بە مەعشووقی کەسێکە1918تاھیر بەگی جاف
دنیا کە هەموو لەحزە بە مەعشووقی کەسێکە بنواڕە کە چەن قەحبە، چ کۆنە تەرەسێکە
تێ فکرە وەکوو کەلبی نیهان گیری زەمانە ئەبنائی جیهان یەک بە یەکی، سەگمە گەسێکە
عالەم هەموو وەک تەیرە، تەمەع دانە، ئەمەل داو سەییادی ئەجەل، ساحەتی دونیا قەفەسێکە
لە حوجرەیی شەش گۆشە کە ڕێی مەعبەری عامە یا ڕەب چییە هەر کەس بە هەوا و هەوەسێکە
سەد قافڵە ڕابورد و ئەتۆ غافڵی ئەی دڵ گوێ بگرە لە هەر لایێ کە ناڵەی جەرەسێکە
شادی و غەم و ئەندووهـ چییە ڕەنج و ئەلیمە ئیقبال و زەوالیش بە خوا هەر نەفەسێکە
تاهیر مەبە ئازوردە، زەمان عادەتی جەورە دونیا کە هەموو ڕۆژێ ژنی بولهەوەسێکە


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.