دوختەری خانم گەرەکە
Appearance
دڵ دەڵێ یاری تەڕ و شۆخی جوانم گەرەکە | دۆشەکی نەرم و شل و دەستە ملانم گەرەکە |
نەزەری دوور و خەیاڵی پڕ و پووچم ناوێ | خەمی ئەبرۆی سیەهی حەڵقە کەوانم گەرەکە |
مەکر و ئەفسووسی ئەم و ئەو لە نەزەرما هیچە | بۆقی نەی دەنگی دمەک، ساز و جەقانم گەرەکە |
داو و تەزویری درۆزن بە چ کارم نایەت | زبڕە زبڕی شەوی تاریک و نیهانم گەرەکە |
لابە تەسبێحی دووسەد دانە لەبۆ ئیشی ڕیا | قەهقەهەی خۆنچەدەم و چاوی جوانم گەرەکە |
گەر بڵێن کەیفی ئەتۆس هەرچیت ئەوێ حازرە بۆت | سمتی خرتی شلکی دوختەری خانم گەرەکە |
قانعی وردی شەو و ڕۆژی ئەمەس هەر ئەیڵێت | ڕوومەتی سوور وخڕی ئافەتی جانم گەرەکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|