Jump to content

دولبەرێ وا بێ، کە ئەمڕۆ زڵفی عەییاری دەکا

From Wikisource
دولبەرێ وا بێ، کە ئەمڕۆ زڵفی عەییاری دەکا (1936)
by ئەدەب
309984دولبەرێ وا بێ، کە ئەمڕۆ زڵفی عەییاری دەکا1936ئەدەب
دولبەرێ وا بێ، کە ئەمڕۆ زڵفی عەییاری دەکا قوتبی بەستامی بەدینێک؛ مەیلی زنناری دەکا
خەنجەری غەمزەی لە جەرگم داوە، بێ حاڵی ئەوەم مەرهەمی زەخمم حەواڵەی زوڵفی خونخواری دەکا
دڵ بەسەد خوێنی جگەر؛ خونچەی گەیاندێ بۆ گوڵم ئەو ڕەقیبە گەبرە ئێستا، مەنعی گوڵزاری دەکا
من قەرارم بوو: دەبێ بێ، تا بەسۆزێک بای سەبا بێ قەراری بوو، قەرارە زوڵفی تەڕاری دەکا
دڵ بەچاوی موبتەلا بوو؛ زوڵفی زەنگیی حەبسی کرد کافرە؛ هەردەم بەتەرحێ ڕەنج و ئازاری دەکا
گەر بەقووەی عەسکەری شاهان جەهانگیری دەکەن دڵبەرم تەنیا بەیەک غەمزە جەهانداریی دەکا
مەنعی عاشق بۆ دەکا؛ عاقڵ لە عیشقی دڵبەران عاشقی بێچارە چ بکا، حوسنە ناچاری دەکا
پێم دەڵێن شیعری ئەدەب، یا سیحرە، یا جادوو، بڵێ شیعری من: جادوو بەیادی چەشمی سەححاری دەکا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.