دووبارە هاوین
Appearance
هاوینمان بۆ هات وەک کڵپەی تەنوور | تەپە دووکەڵی خستە شارەزوور |
زوڵفی بەڕەزای شۆخی هەڵقرچان | نێرگسەجاڕی بە جارێک تەپان |
چنووری چون نوور کەوتە ناو دووکەڵ | ملی وەنەوشە کەچ بوو بە ئاژەڵ |
«لدوس» ی ناو بوو بەڕەزای پەست کرد | پەلی چنار و سەوڵی بەیدەست کرد |
مانگەشەو جلوە و تریفەی کەم بوو | وێنەی دەماوند گەردوون پڕ تەم بوو |
خۆزگە ئەم گڕە تاوی عەشق ئەبوو | لە دڵی وەتەنپەرست بەر ئەبوو |
ئەوسا ئەو جۆشە، دڵی ئەنەخشان | دڕکی تەماعی شەخسی ئەسووتان |
هانام بە تۆیە خوای «ژیان» و «ژین» | لەم دەرفەتەدا شپرزە نەبین |
جارێکە و ئەمجار کوڕگەل بێنە کار | کاڵای کوردستان بخەنە بازاڕ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|