Jump to content

دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام

From Wikisource
دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام (1950)
by پیرەمێرد
305813دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام1950پیرەمێرد
دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام چۆنی لێ بکرێ دێنە سەر مەرام
ئاو کە تۆ هێنات کردتە هەر قاپێ ڕەنگی ئەم ئەگرێ، تەغییری نابێ
نموودی هەیە هیچ ڕەنگی نییە کەسیش نازانێ حیکمەتی چییە
مایەی حەیاتە گیاندار ئەژیێنێ بەڵام کە زۆر بوو پیاو ئەخنکێنێ
مۆزیش لە تاما هەر وەکوو ئاوە بە هەر نییەتێ بیخۆی تەواوە
مەبعووسیش حەفتاودوو بەری هەیە بۆیە ئەمەندە خەڵک بۆی توشنەیە
لای هەندێ لێرە هەر بۆ مەعاش بوو بێ سەرمایە و ڕەنج پارەی بەلاش بوو
هەندێکیش ئەیویست دەستەی خۆی زۆر کا بە دەستە بێ دەست بەیدەست و زۆر کا
هەندێ بۆ شۆرەت هەندێ بۆ کورسی کە جاران هیچ کەس لێی نەدەپرسی
نازانم چۆنە وا ئەمساڵ چواریان ماڵدار و ناودار هاتوونە مەیدان
ئەمانە نەفعی شەخسییان ناوێ خوا بکا نەبێتە جارێ لە ڕاوێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 857


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).