Jump to content

دوو کەس کە دڵیان لە یەک زویر بێ

From Wikisource
دوو کەس کە دڵیان لە یەک زویر بێ (1950)
by پیرەمێرد
305721دوو کەس کە دڵیان لە یەک زویر بێ1950پیرەمێرد
دوو کەس کە دڵیان لە یەک زویر بێ وایان لێ مەکە، کەسیان شێتگیر بێ
چونکو ئەوانە کە ئاشت بوونەوە وا لە تۆ دەکەن بچیە کونەوە
چوار کەس بە چوار خوو پەستن و بێ دەس تەمەڵ و نەزان، ناکەس و بێکەس
چوار خوویش هەیە پیاو پێی دەبێ بێباک دڵ و دەستی پاک، کردە و بردەی چاک
ئەوی بۆ دۆستی بێ عەیب ئەگەڕێ تا دەمرێ دۆستی وای نایەتە ڕێ
ئەوی لە دۆستی بە بیانوو و تۆر بوو کاتێکی زانی دوژمنی زۆر بوو
کە دۆستت لەگەڵ دوژمنت هەڵسێ بە دوو ڕێ نابێ تۆ قینت هەڵسێ
ئەگەر دۆست دۆست بێ بۆ ئاشتیانە لێی گەڕێ و مەڵێ لە لام گرانە
خۆ ئەگەر زانیت دۆستی ناپاکە با بۆ دوژمن بێ، هەر بۆ ئەو چاکە
ئاوەڵ پیاڵە، نەواڵە خۆرە بۆ کاسە و کیسەیش مەندەبوور زۆرە
کە سفرە و خوانت هاتە سەر «دۆکڵیو» کەس لە دەرگاکەت نایێتە ئەمدیو
بەڵام کە کەباب بوو بە بابۆڵە تێی ئەوورووژێن، ڕۆڵە و بابۆڵە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 784


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).