دوژمنی یار و یاری دوژمنان
Appearance
دوژمنی یار و یاری دوژمنان | دوژمنێکی ڕاست چاکترە لەوان |
دوژمن بە درۆ خۆی دەکا بە دۆست | ڕۆژێک ئەیبینی دەردەچێ لە پۆست |
چونکو خوا ڕاستە و ڕاستی خۆش ئەوێ | داری ڕاست بە لای چەوتا نانەوێ |
گۆچان کە بە زۆر ئەچەمێتەوە | لەئاوا داینێیت، ڕاست ئەبێتەوە |
«بەدگەوهەر» شەوقی «فویە» ئەنوێنێ | کە «فویە»ی لاچوو شەوقی نامێنێ |
ئەڵماس بە «کان»ی خۆی خۆش «تینەتە» | بۆ پەنجەی پیاوی گەورە «زینەتە» |
ئەوەی سروشتی خواداوی پاکە | لە درۆی بەدخوا و دوژمن بێباکە |
چوار کەس لە چوار جێ خۆیان ئەنوێنن | لە چوار جێیە «گۆی» هونەر ئەفڕێنن |
ئازا لە جەنگا، خوێش بە زەبوونی | دۆست بە تەنگانە، ژن بە نەبوونی |
گەورە کە هۆش و دووربینی لا بێ | ئەشێ «بەدزوبان» لێی تەوەللا بێ |
مەسنەدی دنیا کە گڕ و پفە | کە بۆ ئازار بێ شایستەی تفە |
هەندێ بە پارە سەلەم ئەبڕن | دانەی داوێکە پێی خەڵکی ئەگرن |
هەندێکیش چاکە بۆ پاداش ناکەن | هەر بە تەبیعەت مایل بە چاکەن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 711
1943/06/17
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|