دڵبەرم دیسان دەڕێژێ خوێن لە جەرگم بێ حیساب
Appearance
دڵبەرم دیسان دەڕێژێ خوێن لە جەرگم بێ حیساب | جارێ لانابا حیجاب تا دەرکەوێ بۆم ئافتاب |
کردمی ڕیسوا کە پۆشی زولفەکەی کوڵمەی گوڵی | بۆیێ پیشەم ناڵە ناڵە هەر وەکوو نای و ڕەباب |
ئاگری دووری لە یارم وا سوتاندی جیسم و جان | نەک ئەوە جەرگ و دڵیشم بوونە بریان و کەباب |
سا ئەگەر دەنگ و سەدای ناڵەم بگاتە ئاسمان | یان هەموو دونیا بە هاوار پڕ بکەم مەگرن عیتاب |
ئاگری گەرمی عیشق هەم حەسرەتی دووری لە یار | زیاد دەکەن لەحزە بە لەحزە ڕۆژ و شەو دەرد و عەزاب |
هەرکەسێ تۆزێ لە تاڵیی عیشقبازی چێشتبێ | ئەو دەزانی چۆنە دەردی عیشق و تاڵی ئەو شەڕاب |
حاڵەتی عاشق بە دائیم هەر وەکوو تینووی لە دەشت | ڕا ئەکا بۆ ئاو لە کاتێ بێتە بەرچاوی سەراب |
با وەکوو بولبول هەمیشە دێ چریکەی تا سەحەر | نەغمە خوانە تا بنۆشی بۆ شیفای دەردی گوڵاب |
«عاجزا» لەم بەحرە دەرچوون زەحمەتە بەسیە ئیتر | ڕوو لە مەولاکە لە مەولا مونعیم و ساحێب عیقاب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|