دڵبەری، نازپەروەری، ڕووئەنوەری، مەهپارەکەم
Appearance
دڵبەری، نازپەروەری، ڕووئەنوەری، مەهپارەکەم | نەونیهال، ئەبرۆ هیلال، شیرین جەمال، نازدارەکەم |
مەهروویی، موشکین موویی، چاو ئاهوویی سەحرای خوتەن | سوور گوڵە، موو سونبولە، ماهی پەری ڕوخسارەکەم |
جانی جانان، شاهی خووبان، ڕەهزەنی پیر و جەوان | گوڵ ڕووە، شیرین خووە، شۆخی شەکەر گوفتارەکەم |
چاوی کاڵە، لێوی ئاڵە، ڕوو بە خاڵە، دڵبەرم | زوڵفی خاوە، لێم بە داوە، یارەکەی ئەغیارەکەم |
چەندی بێ مەیلیم دەکەی، سەد هێندە مەفتوونم لە بۆت | جارێ ڕەحمێکت نەبوو دەرحەق دڵی خەمبارەکەم |
بەسیە بێڕەحمی بە قوربان، پایەماڵی غەم بووم | ڕێی نەجاتیم بۆ نییە گەر تۆ نەبی غەمخوارەکەم |
ئەشکی چاوم ئەرزی داگرت، دوودی ئاهم ئاسمان | بۆیە وا ڕەش داگەڕا لەو ئاهی ئاتەشبارەکەم |
وا لە جێی نێشی خەدەنگت تا بە ڕۆژی حەشرەوە | خوێنی لێ دەڕژێ بە دائیم لەو دڵی زامدارەکەم |
سافییا سا حاڵ پەرێشانیم لە غایەت دەرچووە | ڕووحەکەم ڕەحمێ بکە بەو شین و گریە و زارەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|