دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە
Appearance
دڵم ئەمڕۆکە پڕ زەوق و زمانم خەنجەری تێژە | لەبەر چاوم پڵنگی شێرکوژی چابوک ئەڵێی گێژە |
سەر و ماڵم فیدای مەردێک کە وا بێ ترس و هەقبێژە | لە شەوقی نیشتمان و شوعلە ئەستێرەی گەلاوێژە |
برین و زامی جەرگی پڕ لە سۆم و پاکی ساڕێژە | |
لەبەر چاوم خەریکی خەندەیە خاکی وەتەن ڕەنگی | لەناویا لائەچێ کەمکەم شەڕ و شۆر و هەرا و جەنگی |
بە زێڕی عالەمی نادەم سەراسەر کۆمەڵی سەنگی | ئەگەر باوەڕ ئەکەن تەپڵی بەشارەت دای لە گوێم دەنگی |
مەڵێن ئەم شاعیرە دێوانەیە یان شێتە یان گێژە | |
زەمانێکە بینای فکرم بەجارێ پەرت و ڕووخاوە | نەما خزمەت لەبۆ هۆزم بڕا ئەو شیعرە لێشاوە |
ئەوا ئەمڕۆ سەبا موژدەی لەبۆ دڵ تازە هێناوە | ئەڵێن ئەو کاروانەی کۆمەڵی کوردە بەجێ ماوە |
کەمی ماوە نەجاتی بێ لە ئەم هەوراز و ئەم لێژە | |
تەماشا ژینی خەڵکی کە ئەگەر نێرینە و پیاوی | چ ژینێکە ئەوی عەبدە لەناو خەڵکا نەبێ ناوی |
هەتا کەی مەست و بێهۆشی هەتا کەی کوێری بێ چاوی | برا گەردنکەچی و مەحکوومی خۆراکێکە ژەهراوی |
دەخیلت بم نەچی بیخۆی بڕۆ تێی هەڵدە بیڕێژە | |
لەبۆ نانی منەتباری نەکەی حوڕڕی لە دەست بەردەی | ڕەفیقی تۆ هەموو بەیداخە تۆ دایم لەبن پەردەی |
ئەگەر جارێک بە سەربەستی بژی سەد جار ئەڵێی ئۆخەی | لە میوەی باخی ئازادی کەسێ بیخوا ئەڵێ هەی هەی |
کە میوەی جەننەتە هاتۆتە دنیا هەستە بیچێژە | |
لە سەربەستی و لە ئازادی کەسێ بێزارە نامەردە | لە وەختێکا کە بێ دەنگە بڵێ یا دارە یا بەردە |
لە وەختێکا کە دەنگی دێ بڵێ وەحشی کەژ و هەردە | دەسا بۆچیمە با بمرێ سەراپای هەر خەم و دەردە |
ئەگەر چی زیندووە هەر مردووە .... بینێژە | |
وەها چاکە لەمەو لا ڕوو لە زانست کەی لە زۆر و کەم | بەسەرچوو خزمەتی تەپڵ و دەف و شانە و قژ و پەرچەم |
ئەبێ یەک ڕێگە بۆ بەرزی وەتەن بگرن بە دەستی چەم | لەسەرتان بەشکە زوو لاچێ تەمی جەهل و مەراق و خەم |
لەکوێ سەرکەوتنی غەربی بە دۆعا و کردنی نوێژە | |
ئەوی ئیشی کەوشدانانە بۆ بێگانە هەر کەر بوو | بە هیچی دانەنێی چاکە ئەبێ ناوی بنێی مردوو |
وە یا دارێکی وشکی گەندەڵی پەڕپووت و بابردوو | کەسێ لاری لە سەربەستی ئەکا موفتی تەمەننا زوو |
کەڕ و لاڵ بێ لەپاش کوێری بە ئاوڵە و دەردی سوورێژە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|